کوردستانی

نهێنی دەستگیرکردنی کچە مۆدێلێک و میدیاکارێک ئاشکرادەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


نهێنی دەستگیرکردنی کچە مۆدێلێک و میدیاکارێک ئاشکرادەکرێت
مەودا میدیا-

کچە مۆدێلێک و خانمە میدیاکارێک لە شاری هەولێر دەستگیرکران بەپێی زانیارییەکانبێت کچە مۆدێلەکە بە گومانی بازرگانی بە مادەی هۆشبەر دەستگیرکراوە.

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی حوزەیرانی 2022 سۆنیا بێتوشی، کچە مۆدێل و گۆرانیبێژ لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە بە گومانی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر دەستگیرکرا.

مەودا میدیا زانیویەتی، ئەمڕۆ ناڵە سوپەر، میدیاکار و وەرزشەوان هەر ئەمڕۆ لە شاری هەولێر دەستگیرکرا، بەڵام تاوەکو ئێستا هۆکاری دەستگیرکردنەکەی ئاشکرانەکراوە.

ناڵە سوپەر لەدایکبووی ساڵی 1987 و خەڵکی رەواندزە، بەڵام بەهۆی کاری مامۆستاییەوە ئێستا لە هەولێر نیشتەجێیە، ناوبراو دوورکەوتۆتەوە لە کاری میدیای، تا ئێستاش ناوبەناو داوای لێدەکەن کاری بێژەری یان هونەری بکات، بەڵام تا ئێستا بەڵێنی کارکردنەوە نەداوە. ئەو خانمە ئێستا سەرقاڵی وەرزش و کاری راهێنانە.

سۆنیا بێتوشتی کە هەڵگری نازناوی شاجوانی ساڵی 2016ی ئێرانیشە ساڵی 1991 لە rۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووە، لە بواری دیزاین و فاشیۆندا کاردەکات و نمایشکار و مۆدێلی جلوبەر بەرگە،  هەروەها ناوبانگی لەسەر ئاستی کوردستان و جیهانیش هەیە و لەئێستادا گۆرانیبێژیشە.
سۆنیا بێتوشی



ناڵە سوپەر

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە