کوردستانی
هۆشداری دەدرێت؛ شەپۆلێکی گەرما روو لە هەرێم دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت شەپۆلێکی گەرما روو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات، ئاماژە بەوەشدەکات بۆ ماوەی چەند رۆژێک بەردەوامی دەبێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی حوزەیرانی 2022 بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لەگەڵ دەستپێكی هەفتەی ئایندە رۆژی شەممە رێكەوتی 18-6-2022 پێشبینی بەرزبوونەوەی بەرزترین پلەكانی گەرما بە نزیكەی 5-6 پلە بەراورد بە ئەمڕۆ هەیە".

ئاماژە بەوەکراوە "لەگەڵ چالاكبوونی نزمە پاڵە پەستۆی وەرزی گەرمی ساڵانە شەپۆڵێكی گەرما لە رۆژی شەممەوە كاردەكاتە سەر ناوچەكەمان و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما لە تەواوی ناوچەكەمان دەبێت لە زۆربەی ناوچەكان بەرزترین پلەكانی گەرما لە سەرووی 40 پلەی سیلیزی دەبێت".
ئەوەشخراوەتەڕوو "ئیدارەی گەرمیان و ناوچەكانی باشووری هەرێم بۆ سەرووی 45 پلەی سیلیزی بەرزدەبیتەوە و لە سەنتەری پارێزگاكان بۆ سەرووی 42 پلەی سیلیزی دەبێت كاریگەری ئەم بەرزبوونەوەیە تا رۆژی سێشەممە بەردەوامی دەبێت".
س.ر
س.ر
بیروڕا