کوردستانی

بڕیاری قەدەغەکردنی چەند خواردنێک دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیاری قەدەغەکردنی چەند خواردنێک دەدرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای سکچوون و رشانەوە و هەبوونی ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتیی لە نەخۆشخانەکان بەهۆی تووشبوونیان بە پەتاکە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی بڕیاری قەدە‌غەکردنی چەند خواردنێکی دەرکرد.

رێکان جەمال، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لەئێستادا بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای سکچوون و رشانەوە تەندروستیی سلێمانی بڕیاری داوە هەموو جۆرە سەوزەواتێک و ماست و دۆی خۆماڵی لە شوێنە گشتییەکاندا قەدەغەیە".

ئاماژەی بەوەشکرد "لەسەر داوای بەڕێوه‌بەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی و بە فەرمانی قایمقامی سلێمانی لیژنە هاوبەشەکان نۆ شەمعەی ئاوی داخست کە شیاونین بۆ خواردنەوە".

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی سلێمانی وتی "ئەمڕۆ هەڵمەتی ئاگادارکردنەوەمان دەستپێکرد کە نابێت رێستۆرانتەکان و چێشتخانە و لەفە فرۆشەکان سەوزە و دۆ و ماستی خۆماڵی پێشکەش بکەن و چایخانەکانیش دەبێت پەرداخی سەفەری بەکاربهێنن، هەروەها ئەگەر ئەم شوێنانە سەرپێچی بکەن سزادەدرێن".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan