کوردستانی
26 بەنزینخانە سزادران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پارێزگای هەولێر سزادانی 26 بەنزینخانەی راگەیاند بەهۆی خراپی فرۆشتنی بەنزین و دەستکاریکردنى كوالیتییەکەى سزادران، ئاماژە بەوەشکراوە لە سەرەتای ئەم مانگەوە تاوەکو ئەمڕۆ 76 بەنزینخانە سزادران.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "بەهۆی خراپی ئەو بەنزینەی دەیفرۆشن بەهاووڵاتیان و لهبهرامبهر دەستکاریکردنى كوالیتی بهنزین، لەماوەی ئەم هەفتەیەدا (26) بەنزینخانەی تر لەهەولێر و دەوروبەرى لەلایەن لیژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکانى سەر بە بەڕێوەبەرایەتى نەوت و کانزاکانى هەولێر سزادراون و ڕێکارى یاسایی لەبەرامبەر خاوەنەکانیان گیراوەتەبەر، کۆی گشتی ئەو بەنزینخانەی لەسەرەتای ئەم مانگەوە تاکو ئەمڕۆ سزادراون (76) بەنزینخانەن، لەو ژمارەیەشدا (7) بەنزینخانە بەهۆی دووبارەکردنەوەی سەرپێچی و فرۆشتنی بەنزینی خراپ و دەستکاریکردنى كوالیتیى، ناوەکانیان بڵاو دەکەینەوە".
ناوی بەنزینخانەکان:
یەکەم/ بەنزینخانەی (ئارمان) لەکەورگۆسک
دووەم/ بەنزینخانەی (رۆڤا) لەشەقامی 100م تەنیشت قوتابخانەی ئەحمەدی خانی
سێیەم/ بەنزینخانەی (تەیراوە) لەجووت سایدی کۆنی بەحرکە
چوارەم/ بەنزینخانەی (هیوا/ تەیراوە) نزیک شیرنەمەنی عەشتار
پێنجەم/ بەنزینخانەی (مان) لەسەر شەقمی کۆڕنیش
شەشەم/ بەنزینخانەی (سپلندەر) لەشەقامی حەدید و خەشەب
حەوتەم/ بەنزینخانەی (باران) لەسەر ڕێگای خەبات - هەولێر
ئاماژە بەوەکراوە "هاوڵاتییان و هاوشاریانى خۆشەویستى شارەکەمان، دڵنیا دەکەینەوە تیمەکانى لیژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکان بەردەوامن لەگرتنە بەری ڕێکاری یاسایی پێویست بەرامبەر هەر کەس و خاوەن بەنزینخانانەیەک کە بەنزینى خراپ دەفرۆشنە هاوڵاتییان و دەستکاری کوالێتی بەنزین دەکەن، داواش لەهاووڵاتیان دەکەین لەکاتی تێبینیکردنی هەر جۆرە سەرپێچیەک لە بەنزینخانەکان و فرۆشتنى بەنزینی خراپ و دەستکاریکردنى کوالێتیەکەى لەزووترین کات ئاگادارى قائیمقامیەتى ناوەندى هەولێر بکەنەوە".
س.ر

بیروڕا