کوردستانی

پۆلیس بکوژی کەسێک دەستگیردەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆلیس بکوژی کەسێک دەستگیردەکات
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر لەبارەی کوشتنی هاوڵاتییەکەوە زانیاری دەخاتەڕوو و رایدەگەیەنێت ئەو تۆمەتبارە دەستگیرکراوە کە تاوانەکەی ئەنجامداوە.

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە "ئەمڕۆ ڕێکەوتی 16ی حوزەیرانی 2022 دوای ئاگادارکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بە بوونی تەرمێک لە پزیشکی دادی دەستبەجێ تیمێکی لێکۆڵینەوە پێکهێنرا بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لەسەر هۆکاری مردنەکەی و دەستنیشانکردنی شوێنی رووداوەکە لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوت کەوا کەسێک کوژراوە بەناوی (شێرزاد قادر وەلی)".

ئاماژەی بەوەکرد "لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا تۆمەتبار دەستنیشانکرا کەوا هەڵساوە بە ئەنجامدانی تاوانی کوشتنەکە  کەوا بە پەتێک خنکاندوویەتی و بەو هۆیەشەوە گیانی لەدەستداوە، لەئێستاشدا پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لەسەر هۆکاری رووداوەکە و دەستگیرکردنی تۆمەتبار".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan