کوردستانی
کەلار؛ تەقینەوەیەک روویدا و کوژراو هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەنزیک دەروازەی شاری کەلار دەنگی تەقینەوەیەک بیستراو، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکانیش چوار کەس شەهیدبوون و بریندارێک گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە قەزاکە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەنزیک دەروازەی شاری کەلار دەنگی تەقینەوەیەک بیستراو، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکانیش چوار کەس شەهیدبوون و بریندارێک گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە قەزاکە.
دژە تیرۆری کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە "ئۆتۆمبێلێکی جۆری جیپ لە نزیک سایلۆی کەلار لە لایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیاوە کرایە ئامانج، لە ئەنجامدا چوار کەس کە سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە بوون کوژران و یەکێکی دیکەش لە سەرنشینەکان برینداربووە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە".
ئاماژەی بەوەشکردووە "بە گوێرەی زانیارییەکان، ئەو کەسانەی بەئامانجگیراون چەکدارانی پەکەکە بوون و لە لایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیاوە کراونەتە ئامانج".
ئەمە لەکاتێکدایە بەیانی ئەمڕۆ لەنزیک دەروازەی شاری کەلار ئۆتۆمبێلێک تەقییەوە کە ژمارەیەک سەرنشینی تێدابوو، تائێستاش دەزگا ئەمنیەکان هیچ زانیارییەکیان لەبارەی ناسنامەی کوژراوەکان و بریندارەکەوە ئاشکران نەکردووە.
ر .ئ.

بیروڕا