کوردستانی
کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی رەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاکردووە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و بەراورد بە دوێنێ پلەکانی گەرما بەرزتردەبێتەوە.
کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی رەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاکردووە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و بەراورد بە دوێنێ پلەکانی گەرما بەرزتردەبێتەوە.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و بەراورد بە دوێنێ پلەکانی گەرما بەرزتردەبێتەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە "سبەینێ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک, پلەکانی گەرما بەراورد بە رۆژانی پێشوو یەک بۆ دوو پلە بەرزتر دەبێت".
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراویش بۆ ئەمڕۆ: هەولێر 43 پلە، دهۆک 41 پلە, سلێمانی 42 پلە, کەرکوک 45 پلە، هەرچی هەڵەبجەش 43 پلەی سیلیزی دەبێت.
ر .ئ.
بیروڕا


