کوردستانی
روونکردنەوەیەک لەسەر بەنزینە 800 دینارییەکە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەرێوبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی رایگەیاند، دڵنیایی دەدەینە هاوڵاتییان بەنزینی 800 دیناری لە دەرەوە و ناوشاری سلێمانی دابەشدەکرێت، جا لە کاتی شەودابێت یان رۆژ.

لە روونکردنەوەیەکدا بەرێوبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی رایدەگەیەنێت "وەک لە پۆستی پێشوماندا رامانگەیاند ئەمڕۆ هەینی بەنزینی نورماڵ بەنرخی 800 دینار لە ناوشاری سلێمانی و دەرەوەی شار لەو ویستگانەی کە دیاریکراوە بەردەست دەبێت و رۆژانەش بەردەوام دەبێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە "دڵنیایی دەدەینە هاوڵاتییان کە هەرپۆستێک لەم پەیجەوە بکرێت ئێمە بەرپرسین لەراستی و دروستی ناوەڕۆکەکەی، رەنگە رۆژانە دابەشکردن دوابکەوێت، بەڵام دابەشدەکرێت ئەگەر لە شەویشدابێت ئەوەش بەهۆکاری درەنگ بارکردن و درەنگ گەیشتنی بەویستگەکان کەبەدەرە لە دەسەڵاتی ئێمە و ئەو کۆمپانایەی کە بەم کارە هەڵدەسێت بەهۆی میکانزمی داگرتن و بارکرنەوە".
لە کۆتایی روونکردنەوەکەدا بەرێوبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی دەشڵێت "بەو هیوایەی بتوانین چارەسەرەی ئەم گرفتەش بکەین لەزوترین کاتدا".
ر .ئ.

بیروڕا