کوردستانی

سلێمانی؛ کەسێک بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


سلێمانی؛ کەسێک بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی زەڕایەنی سەربەبەشی پۆلیسی شارەزور تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەكی دزیبوو.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئاماژە بەوەدەکات "دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای لە بەشی پۆلیسی شارەزور تۆماركرد كە ئۆتۆمبێلەكەی لەناوبازاڕی شارەزور لێدزراوە، دەستبەجێ‌ هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد".

باسی لەوەشکردووە "دوای گەڕان و بەدواداچوونەكان توانرا لە سنووری ئیدارەی گەرمیان و كەمتر لە سێ کاتژمێر لەلایەن بنكەی پۆلیسی زەڕایەنەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت، دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەدا كە تۆمەتبار دزیبووی".

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەئێستادا تۆمەتبار (د. س. ف. لەدایكبووی 1987) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 444 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراوەو دانی ناوە بەتاوانەكەیدا.
ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan