کوردستانی

باج لەسەر هاوردەکردنی بەنزین لابرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


باج لەسەر هاوردەکردنی بەنزین لابرا
مەودا میدیا-

بە مەبەستی دابەزاندنی نرخی بەنزینی ھاوردە، لە ئەمڕۆوە تاکو کۆتایی ئەمساڵ باج و رسوماتی گومرگی ھاوردەکردنی بەنزین لە سەرجەم دەروازە سنوورییەکانی ھەرێم ھەڵدەگیرێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەپێی فەرمانێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی ھەرێم بڕیاردرا لە ئەمڕۆوە تەواوی باج و رسوماتی گومرگی بەرھەمی بەنزینی ھاوردە، بە رەچاوکردنی کوالێتی ھەڵبگیرێت. 

ھەروەھا بڕیاریشدرا بە کەمکردنەوەی رسوماتی کارگێڕی ھەناردەکردن و ھاوردەکردنی سامانە سروشتییەکان، تەنھا بۆ ھاوردەکردنی بەرھەمی بەنزین حەوت دۆلار بۆ ھەر تۆنێک وەربگیرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دەرفەتی یەکسان بدرێت بە سەرجەم لایەنەکان بە مەبەستی ھاوردەکردنی بەنزین بەبێ جیاوازی، بەڵام رێگری لە قۆرخکاری و رەچاوی کوالێتی بکرێت.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan