کوردستانی

خوێندکارانی 12ی ئامادەیی دەتوانن لەڕێگەی مەودا میدیاوە ناو و شوێنی تاقیکردنەوەکانیان بدۆزنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


خوێندکارانی 12ی ئامادەیی دەتوانن لەڕێگەی مەودا میدیاوە ناو و شوێنی تاقیکردنەوەکانیان بدۆزنەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ هەینی لیژنەی باڵای ئەزموونە گشتییەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ناو و شوێنی تاقیکردنەوەی خوێندکارانی پۆلی 12ـی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، خوێندکاران دەتوانن لەڕێگە ئەم لینکەوە ناو و هۆڵی تایبەت بە تاقیکردنەوەکانیان بدۆزنەوە.

لیژنەی باڵای ئەزمونە گشتییەکان ئەمڕۆ هەینی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، هەموو ئەو قوتابی و خوێندکارانەی کەمافی بەشداربوونیان بەدەستهێناوە لە تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی (12)ی ئامادەیی بۆ ساڵی خوێندنی 2021 -2022 خولی يەکەم (بەهەموو بەشەکانییەوە) دەتوانن لە رێگەی ئەو لینکەوە ناو و هۆڵی ئەزمونی خۆیان بناسن و بزانن لە چ قوتابخانە و خوێندنگە و زانکۆیەک تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن.

باسی لەوەشکردووە، هەروەها پێویستە دڵنیاببنەوە لە ناوی چواری و  زمانی خوێندنیان و دروستی کۆدی ئەزمونەکانیان و تەواوی داتا ئاماژەپێکراوەکان، چونکە پرسیارەکان بەگوێرەی ئایین و زمانی خوێندنیان دیاریکراوە، لەکاتی بوونی هەر هەڵەیەک تا رێکەوتی 21ی 6ی 2022 پێویستە سەردانی قوتابخانە و پەروەردەی قەزای خۆیان بکەن بۆ راستکردنەوەی هەر هەڵەیەک ئەگەر هەبێت.

لیژنەی باڵای ئەزمونە گشتییەکان ئەوەشی خستووەتەڕوو، بە پێچەوانەوە "ئێمە بەرپرسیار نابین لە بوونی هەر هەڵەیەک لەدوای رێکەوتی ئاماژەپێکراو".

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan