کوردستانی
کەرکوک؛ رێوشوێنی زیاتری خۆپارێزی دژی کۆلێرا دەگیرێتەبەر
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- ریبین ئەشرەف
دوای راگەیاندنی توشبوویەک بە پەتای کۆلێرا لە کەرکوک، بەڕێوەبەری تەندروستیی کەرکوک دەڵێت "رێکاری خۆپارێزی زیاتر دژی کۆلێرا دەگرینەبەر".
دوای راگەیاندنی توشبوویەک بە پەتای کۆلێرا لە کەرکوک، بەڕێوەبەری تەندروستیی کەرکوک دەڵێت "رێکاری خۆپارێزی زیاتر دژی کۆلێرا دەگرینەبەر".
نەبیل حەمد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی کەرکوک بە مەودا میدیای راگەیاند "دوای ئەوەی لە ئەنجامی پشکنینەکاندا دەرکەوتووە کە کەسێک لە شارەکە هەڵگری ڤایرۆسی کۆلێرایە و رەوشی تەندروستی دوای ئەوەی براوەتە نەخۆشخانە باش بووه" وتیشی "رێکاری خۆپارێزی زیاتر دژی بڵابوونەوەی پەتاکە دەگرینەبەر".
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی کەرکوک ئەوەشی خستەڕوو "دهستییان به هەڵمەتی هۆشیاركردنهوهی هاوڵاتییان كردووه".
ئەوە لەکاتێکدایە لە شاری سلێمانیش ماوەی چەند رۆژێکە ژمارەیەکی زۆر تووشبووی پەتای سکچون و رشانەوە تۆمارکراوە، تەندروستیی شارەکەش دەڵێت "گومان دەکرێت ئەو پەتایە کۆلێرابێت".
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا


