کوردستانی
گەنجێکی دیکە لە سۆران خنکا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران رایدەگەیەنێت، ئێوارەی ئەمڕۆ گەنجیکی 38 ساڵ لە رووباری چامەی سەر بە قەزای مێرگەسور خنکا.
خێزاندارە و لەگەڵ برادەرەکانی بۆ گەشت سەردانی ئەو ناوچەیان کردبوو

بەیار محێدین، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران لە لێدوانێکدا بۆ مەودا میدیا رایگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ گەنجێک بە ناوی (فەتاح فرزندە فەتاح) لە رووباری چامەی سەر بە قەزای مێرگەسور خنکا و تەرمەکەی لەلایەن ئەو هاوڵاتییانەی لەو شوێنە بوون دەرهێندراوەتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو گەنجە لەدایکبووى ساڵی 1984ـە و خێزاندارە و دانیشتووى قەزاى سۆرانە، لەکاتێکدا لەگەڵ هەندێک لە برادەرانى سەردانى ئەم ناوچەیەى کردووە، بەهۆى ناشارەزایى و نەزانینى مەلەوانى وەک پێویست دووچارى خنکان بووە.
ئەوە لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ لە هاوینەهەواری گەلی عەلی بەگ لە ناوچەی سۆران دوو گەنجی دیکە لەکاتی مەلەکردندا خنکان، کە تەرمی یەکێکیان تائێستا نەدۆزراوەتەوە.
ر. ئ.
ئەوە لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ لە هاوینەهەواری گەلی عەلی بەگ لە ناوچەی سۆران دوو گەنجی دیکە لەکاتی مەلەکردندا خنکان، کە تەرمی یەکێکیان تائێستا نەدۆزراوەتەوە.
ر. ئ.
بیروڕا