کوردستانی

قوباد تاڵەبانی: دەست درێژییەکانی تورکیا لە زیادبوونێکی مەترسیداردایە

مەودا میدیا - سلێمانی |


قوباد تاڵەبانی: دەست درێژییەکانی تورکیا لە زیادبوونێکی مەترسیداردایە
مەودا میدیا-

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دەستدرێژیکردن و بەزاندنی سەروەریی خاکی کوردستان و عیراق لەزیادبوونێکی مەترسیداردایە.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت "وێڕای ناڕەزایی دەربڕین و ئیدانەکردنی ئەو کردەوانە لەهەر وڵات و لایەنێکەوە بێت، بەڵام ناکرێت چیتر تەنها بە لێدوان و بەیاننامە؛ ناڕەزایەتی دەرببڕین و چاوەڕوانی هێرشێکی دیکە بین، پێویستە حکومەتی فیدڕاڵی عیراق رۆڵ و هەڵوێستی جدی هەبێت و لەڕێی گفتوگۆوە سنوورێک بۆ بەزاندنی سەروەریی خاک و وڵاتمان دابندرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "داوا لە وڵاتانی دراوسێ و دۆستەکانیشمان دەکەین رێز لە تایبەتمەندیی ھەرێمی كوردستان بگرن و سەلامەتی گیانی ھاوڵاتییانی كوردستان لەوە زیاتر نەخەنە مەترسیەوە".

پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی لەدوای هێرشە یەک لە دوای یەکانی تورکیا لەسەر خاکی هەرێمی کوردستان دێت، کە دواهەمینیان ئەمڕۆ بوو تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە نزیک شاری کەلار ئۆتۆمبێکیكی کردە ئامانج بە بیانووی بوونی ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە لە ئۆتۆمبێلەکەدا کە بەهۆیەوە چوار کەس شەهیدبوون و یەکێکی دیکەش برینداربوو.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan