کوردستانی

هێڵی شەمەندەفەر لەنێوان تورکیا و هەرێم دروستدەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هێڵی شەمەندەفەر لەنێوان تورکیا و هەرێم دروستدەکرێت
مەودا میدیا-

سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند، دوو رۆژە شاندێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیایە و رێككەوتن كراوە بۆ رێكێشانی هێڵی شەمەندەفەر و كردنەوەی دوو دەروازەی دیكە لەنێوان هەردوولا.

ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە كۆبوونەوەكانمان لەگەڵ بەرپرسانی توركیا گفتوگۆكراوە بۆ چۆنێتی زیادكردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان توركیا و هەرێمی كوردستان و باس لە كێشەی كۆمپانیا توركییەكان لە هەرێمی كوردستان كرا.

سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران دەشڵێت "باس لە دروستكردنی هێڵی شەمەندەفەر كراوە، كە ئێستا لێكتێگەیشتنێكی گشتی لەنێوان عیراق و هەرێمی كوردستان و لایەنی توركی لەسەر ئەو بابەتە هەیە، هەروەها لەسەر دروستكردنی چەند گۆڕەپانێكی بازرگانی لەسەر سنوورەكان گفتوگۆ كراوە".

وتیشی "باس لە چۆنێتی كردنەوەی دەروازەی سنووری لەنێوان هەرێم و توركیا كراوە، وەك دەروازەكانی (زێت و سەرزێڕێ) و دەرئەنجامی ئەم كۆبوونەوانە دەبەینەوە بەردەم سەرۆك وەزیران، ئەوەی پەیوەندیدار بێت بە ئەنجومەنی وەزیرانە بڕیاری پێویستی لەسەر دەدەین".

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan