کوردستانی
یەکەم حاڵەتی گیان لەدەستدان بە سکچون و رشانەوە تۆمارکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان لە سلێمانی دەڵێت "منداڵێکی تەمەن سێ بۆ چوار ساڵان بە ھۆی سکچوون و رشانەوە گیانی لەدەستداوە، کە خێزانەکەی دەرمانی گیاییان پێداوە".

د. پشدەر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵان لە سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا راگەیاند "منداڵێکی تەمەن چوار ساڵ لە نەخۆشخانەکەیان بەهۆی سکچون و رشانەوە مردنی راگەیەنراوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "بەگوێرەی زانیاری و پشکنینەکان ئەو منداڵە دوای تووشبوونی بە سکچون و رشانەوە، لەلایەن خێزانەکەیەوە دەرمانی گیایی پێدراوە، بەو دوو هۆکارەش منداڵاکە مردوە".
وتیشی "حاڵەتەکانی سکچون و رشانەوە هەموو ساڵێک هەیە و رێنمایی دایک و باوکان دەکەن کە هەوڵبدەن سەرچاوەی ئاوی پاک بۆ خواردنەوە بەکاربهێنن، ئەگەر ئاوی پاکیش بە دەست نەکەوت پێویستە کلۆر بکرێتە ئاوەکەوە یان بکوڵێنرێت، لەگەڵ پاکڕاگرتنی دەست و شوشتنی بە ئاو و سابوون، نەخواردنی خواردنی سەر عهرەبانەکان و خواردنی سەر دانەپۆشراو".
ر. ئ.

بیروڕا