کوردستانی

کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما سێ بۆ پێنج پلە بەرزدەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما سێ بۆ پێنج پلە بەرزدەبنەوە
مەودا میدیا-

کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی رەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاکردووە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت, پلەکانی گەرما بەراورد بە رۆژانی پێشوو بە سێ تــا پێنج  پلە بەرزتر دەبێت.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت, پلەکانی گەرما بەراورد بە رۆژانی پێشوو بە سێ تــا پێنج  پلە بەرزتر دەبێت".

ئاماژەی بەوەشکردووە "سبەینێ یەکشەممە  ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە هەندێک ناوچە".

 بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراویش بۆ ئەمڕۆ: هەولێر 46 پلە، دهۆک 42 پلە, سلێمانی 43 پلە, کەرکوک 48 پلە، هەرچی هەڵەبجەش 44 پلەی سیلیزی دەبێت.


ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan