کوردستانی
مەسعود بارزانی: لە شەڕ خراپتر سەلیم بوونە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان هۆشداریی به به‌غدا ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، پێشتر زۆر كه‌سى به‌هێزتر له‌مانه‌ى ئێستا بوونیان هه‌یه خۆیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان تاقیكرده‌وه و سه‌رنه‌كه‌وتن.
له‌میانى پێشکەشکردنی وتارێک لە ناساندنی چەند کتێبێکی شۆڕشەکانی بارزان، مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى پارتى رایگه‌یاند "مێژوى خه‌باتى گه‌له‌كه‌مان له‌لایه‌ن دوژمنانه‌وه شێوێندراوه، وا نیشاندراوه كه خه‌باتى چه‌ند عه‌شیره‌تێكه، چه‌ند جارێكیش به رێگر و چه‌ته ناوبراوه".
ئاماژەی بەوەشکرد "رێبازى بارزان رێبازێكى پیرۆزه، به‌داخه‌وه ئێمه‌ش له‌م سه‌رده‌مه نه‌مانتوانیوه خه‌باتى بارزان بناسێنین وه‌كو خۆى، ئه‌و رێبازه له‌سه‌ر بنه‌ماى خوداپه‌رستى و مرۆڤدۆستى بوونیادنراوه، هه‌روه‌ك ته‌ئكیدكراوه‌ته‌وه له‌و رێبازه‌دا، تێكۆشان فه‌رزه له دژى زۆرداران، بۆیه منیش شانازى ده‌كه‌م قوتابیه‌كى بچوكى ئه‌و قوتابخانه‌یه گه‌وره‌یه‌م".
له‌باره‌ى به‌ستنى جامانه‌ى سووریشه‌وه مه‌سعود بارزانى وتى "له ساڵانى (1931 ـ 1932) بارزانییه‌كان چوونه توركیا، ئه‌وكات ئه‌وه‌ى وڵاخى هه‌بوایه توانیویه‌تى بڕوات و ئه‌وى دیكه‌ش ماوه‌ته‌وه، هه‌ر ئه‌وكات له هه‌موو كوردستان مشكى هه‌بووه و سێ ره‌نگ بووه، دواتر شێخ ئه‌حمه‌د رۆژێك به‌ڕێكه‌وت جامانه‌یه‌كى ره‌نگ سوور ده‌كڕێت و ده‌یبه‌ستێت، له خۆشى شێخ، هه‌مووان جامانه‌ى سوریان به‌ست".
باسی لەوەشکرد "دواتر بڕیارێك ده‌رچوو له‌لایه‌ن حكومه‌تى ئه‌وكاته‌وه، هه‌ركه‌س جامانه‌ى سوور ببه‌ستێت ده‌بێت له سێداره‌بدرێت، هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه منداڵێك كه جامانه‌ى سوورى له سه‌ردابوو خنكێندرا و به‌دواى ئۆتۆمبێلدا راكێشرا، رۆژێك دواتریش 12 پیاوى بارزانى به‌به‌رچاوى خه‌ڵكه‌وه گوله‌بارانكران".
جه‌ختیشیكرده‌وه "ئێستا له‌ناو بارزانیه‌كان جامانه‌ى سوور بووه‌ته نه‌ریت و هه‌ركه‌سیش نه‌یبه‌ستێت واته ته‌سلیمى دوژمن بووه، كه‌واته جامانه‌ى سوور بووه‌ته ته‌حه‌دا و نه‌ریتى بارزانییه‌كان".
سەبارەت بە دۆخی ئێستای عیراق مه‌سعود بارزانی رایگه‌یاند "به‌داخه‌وه له كۆنه‌وه تائێستا خۆشباوه‌ڕبووین و به‌دوو قسه‌ى خۆش قه‌ناعه‌تمان به‌هه‌موو شتێك كردووه، من خۆزگه ده‌خوازم ئه‌وه‌ى ئێستا ده‌یزانین زۆر زوتر بمانزانیایه".
دەشڵێت "ناوچه‌كه تووشى قه‌یرانێكى گه‌وره هاتووه، تیرۆر هێشتا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى مه‌ترسیداره‌و من ئێستاش ده‌یزانم تیرۆر هه‌ر ماوه‌و ته‌واو نه‌بووه‌و ده‌مێنێت".
سه‌باره‌ت به‌قه‌یرانى سیاسیی لایه‌نه‌كانیش وتى "نه‌یانهێشت ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن وه‌ك خۆى بڕوات، ئێستا عیراق له قه‌یرانێكى گه‌وره‌و قوڵدایه، ئه‌وه‌ى به ئێمه بكرێت هه‌وڵى چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى عیراق ده‌ده‌ین، ئه‌گه‌ر به‌غداش جدى بێت و ئیراده و مه‌یلى رێکكه‌وتنى هه‌بێت به‌گوێره‌ى ده‌ستوور، ئێمه ئاماده‌ین".
هۆشداریی به به‌غدا دا‌و ته‌ئكیدیكرده‌وه "ئه‌گه‌ر به‌غدا بیه‌وێت به میزاج بڕیارى نایاسایی دژى مافه‌كانى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان بده‌ن و ئه‌و مافه‌ى لێ بسه‌ننه‌وه كه ده‌ستوور پێیداوه، ئه‌وه پێویسته بزانن قابیلى قبوڵ نییه".
له‌باره‌ى ده‌نگۆى نه‌مانى هه‌رێمى كوردستانیش بارزانى دووپاتیکردەوە "لێره‌و له‌وێ زۆر كه‌س هه‌ن ده‌ڵێن، هه‌رێمى كوردستان به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت، پێویسته بزانن، ئه‌گه‌ر زۆر ئێستا زۆركه‌س هه‌بن هه‌ڕه‌شه‌ى چه‌ك و ته‌حه‌دا بكه‌ن، پێویسته ئه‌وه بزانن، خه‌ڵكى له‌وان به‌هێزتر هه‌بووه و خۆیان تاقیكردووەته‌وه و ده‌ره‌نجامه‌كه‌شى ماڵوێرانى بووه".
ئه‌وه‌شى به‌بیرهێنایه‌وه "هیچ كات له‌گه‌ڵ شه‌ڕ نین و نه‌مانویستووه، به‌ڵام له‌به‌رانبه‌ر هه‌ر شه‌ڕێكیش ئێمه ته‌سلیم نابین، ئه‌م هه‌رێمه به‌خوێن هاتۆته به‌رهه‌م و به‌خوێنى رۆڵه‌كانیشمان ده‌یپارێزین".
ر. ئ.

بیروڕا