کوردستانی

چێشتخانەی خاڵە شوان لەلایەن قایمقامییەتەوە داخرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


چێشتخانەی خاڵە شوان لەلایەن قایمقامییەتەوە داخرا
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

قایمقامی چوارتا رایگەیاند، چێشتخانەی خاڵە شوان لەلایەن لیژنەکانی قایمقامییەتەوە داخراوە بەهۆی ئەوەی، پابەند نەبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان و خواردنی نەشیاویان بە هاوڵاتییان داوە.

 شاهۆ عوسمان، قایمقامی قەزای چوارتا لە لێدوانێکدا تایبەت بە مەودا میدیا رایگەیاند "لیژنەکانمان پیشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوونەتە چێشتخانەکانی سیتەک و بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییە تەندروستییەکانەوە چێشتخانەی خاڵە شوانیان داخستووە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "بڕێکی زۆر مریشک و گۆشتی نەشیاو و خراپبوو هەبووە لە چێشتخانەکەدا بۆیە بڕیاری داخستنی دراوە".

قایمقامی چوارتا سەبارەت بە ماوەی داخستنی چێشتخانەکا وتی "بەهۆی ئەوەی ئەمڕۆ پشوو بووە جارێ دیارنییە سزاکەی چۆن دەبێت، بەڵام سبەینێ بڕیار لەبارەی ماوەی داخستنەکەیەوە دەدرێت".

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan