کوردستانی

ئاگادارییەک بۆ ئەو کەسانەی سەردانی ئێران دەکەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


 ئاگادارییەک بۆ ئەو کەسانەی سەردانی ئێران دەکەن
مەودا میدیا-

راگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئاگاداری ئەو کەسانە دەکات کە گەشت بۆ وڵاتی ئێران دەکەن داوایان لێدەکات کارتی ڤاکسینی دژە کۆرۆنایان پێبێت.

ئەمڕۆ شەممە 18ی حوزەیرانی 2022 راگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران رایگەیاند "هەر وەک پشتر رامانگەیاندبوو بە پیێ رێنماییە تەندروستیەکانی وەزارەتی تەندروستی کۆماری ئیسلامی ئێران تەنها بە پێدانی کارتی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا(ڤیزە کارت) کە پشتڕاستی دەکاتەوە ئەو کەسەی سەردان دەکات دوو ژەم ڤاکسینی وەرگرتووە و لە کاتی نەبوونی ڤیزە کارت پشت بە ئەنجامی  پشکنینی (PCR )ی نەرێنی (نێگەتیف) لە ماوەی (۷۲) کاتژمێر دەبەسترێت".

ئاماژە بەوەکراوە "بۆیە داوا لە گەشتیارانی خۆشەویست دەکەین بەبێ یەکێک لەو بەڵگەنامانەی لە سەرەوە باسکراون سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران نەکەن بۆ ئەوەی تووشی هیچ کێشە و گرفتێک و گەرانەوە نەبن".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan