کوردستانی
روونکردنەوە لەبارەی فۆڕمی دابەشکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوون بەسەر کرێنشیناندا دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
سكرتێری گشتی كۆمەڵەی كرێنشینانی كوردستان رایدەگەیەنێت دابەشکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان تەنها بڕیارەکە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمەوە دراوە نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئاماژەی بەوەکرد کۆمەڵەی کرێنشینان فۆڕمی دابەشکردنی ئەو یەکانە رەتدەکاتەوە.
بەرهەم سەردار، سكرتێری گشتی كۆمەڵەی كرێنشینانی كوردستان لە بارەی دابەشکردنی فۆڕمی یەکەکانی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان بە مەودا میدیای راگەیاند "دابەشکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان تەنها بڕیارەکە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمەوە دراوە نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، چونکە نە شارەوانی زەوی دابینکردووە و نە وەزارەتی داراییش هیچ بودجەیەکی بۆ دابینکردووە، تەنها دەستەی وەبەرهێنان فۆڕمێکی بڵاوکردووەتەوە".
ئاماژەی بەوەکرد "ئێمە رەخنەیەکی زۆرمان لەو فۆڕمە هەیە، چونکە بەو سیستمە نییە کە ئێمە داوامان کردبوو، لەبەرئەوەی ئەو فۆڕمە خەڵکی کرێنشین دیاری ناکات و هەموو کەس دەتوانێت پڕی بکاتەوە، بۆیە ئەمە تەنها ئامارێکە و هیچی، بەڵام ئەگەر کۆدی کۆمەڵەی کرێنشینانیان جێگیرکردایە لە فۆڕمەکە ئەوا سوودی دەبوو و کارەکە سەرکەوتوودەبوو".
باسی لەوەکرد "فۆڕمەکە کرێنشین جیاناکاتەوە لە کەسێکی دیکە، بۆیە ئێمە وەک کۆمەڵەی کرێنشینان ئەو فۆڕمە رەتدەکەینەوە، چونکە سیستمەکە بە باش نازانین".
پێشتر مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا 20 ههزار یهكهى نیشتهجێبوون بۆ كرێنشینان له تهواوى ههرێمى كوردستان دروستبکرێت.
س.ر

بیروڕا