کوردستانی

زانیاری دەخرێتەڕوو لەبارەی کڕینی چەک لەلایەن دوو هێزەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانیاری دەخرێتەڕوو لەبارەی کڕینی چەک لەلایەن دوو هێزەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

کڕینی چەک بە هێزەکانی 80 و 70 بەردەوامی هەیە و ئەندامێکی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت لە وەزارەتی پێشمەرگە ئەو حاڵەتە نییە تەنها لەناو هێزەکانی 70 و 80 هەیە.

بەپێی ئەو زانیارییە تایبەتەکانی مەودا میدیا، کڕینی چەک بە هێزەکانی 80 و 70 بەردەوامی هەیە کە دەبێت ئەو پێشمەرگەیە لە مووچەکەی خۆی ئەو چەکە بکڕێت کە لەکاتی ئەرکدا پێی دەبێت، ئەمەش وایکردووە بازاڕی چەک بەرزبێتەوە.

عوسمان سێدەری، ئەندامی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە بە مەودا میدیای راگەیاند "کڕینی چەک تەنها لە هێزەکانی 80 و 70 هەیە و لە لیواکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە ئەو حاڵەتە نییە".

ئەو ئەندامەی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە وتی "ئەو چەکە دەبێتە موڵکی ئەو پێشمەرگەیە لە حاڵەتی وازهێنانی یان کۆتایی هاتن بە ئەرکەکەی چەکەکە ناگەڕێنێتەوە، چونکە موڵکی خۆیەتی".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan