کوردستانی

دڵنیاییەک دەدرێت بە هاوڵاتییان

مەودا میدیا - سلێمانی |


دڵنیاییەک دەدرێت بە هاوڵاتییان
مەودا میدیا-

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پێشەسازی سلێمانی روونکردنەوە دەدات لەبارەی بڵاوبوونەوەی هەواڵێکی ناڕاست دەڵێت "لەبازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق تاکو ئێستا ھیچ کێشە و گرفتێکی کەمی خۆراک نییە و گەنجینەکان پڕن لە کاڵا و شتومەک".

سیروان محەمەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پێشەسازی سلێمانی رایگەیاند "داوایی ئەوەی رۆژنامەنووسێک لێدوانی لێوەرگرتم لەبارەی کێشەی خۆراک لە جیھاندا، لەکاتی بڵاوکردنەوەیدا بەداخەوە قسەکانم دەستکاری کرابوو وەک خۆی بڵاونەکراوەتەوە".

سەرۆکی ژووری بازرگانی و پێشەسازی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد "لە لێدوانەکەدا من وتم بەشێک لە بازرگانان و کۆمپانیاکانی ھەرێمی کوردستان و عیراق نێودەوڵەتین ھێمای بازرگانیان ھەیە کاڵا و شتومەک لە وڵاتانی جیھان دەکڕن ھاوردە دەکەن بۆ عیراق یاخود دەیفرۆشن بە وڵاتێکی دیکە، لەئێستاشدا بەھۆی جەنگی ئۆکرانیا و رووسیاوە لە لایەن وڵاتانی ئەوروپاوە، خواست لەسەر کاڵا و شتومەک و خواردەمەنی زیادیکردووە، داوا لە کۆمپانیا جیھانییەکان کراوە کاڵا و شتومەکی زیاتر بنێرن بۆ وڵاتانی ئەوروپا، ئێمە نەمان وتووە لە سلێمانییەوە بەرھەمی ناوخۆ دەنێرین بۆ وڵاتانی ئەوروپا بەڵام بە داخەوە قسەکان دەستکاری کراوە".

ئەوەشی خستەڕوو "لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان و عیراق تاکو ئێستا ھیچ کێشە و گرفتێکی کەمی خۆراک نییە و گەنجینەکان پڕن لە کاڵا و شتومەک، هەروەها ھێمای بازرگانی واتا ئەو براندەی لەسەر ئاستی جیھان تۆمارکراوە و دەتوانێت کاڵا و شتومەک بۆ سەرجەم وڵاتانی جیھان بنێرێت، لە ھەرێمی کوردستانیش چەندین بازرگانمان ھەیە کە ھێمانی بازرگانیان ھەیە و دەتوانن کاڵا و شتومەک بە سەرجەم وڵاتانی جیھان بفرۆشن، بۆ نمونە، بازرگانێک لەبواری برنج کا دەکات ھێمای بازرگانی ھەیە، کە برنجەکە لە ھیندستان دەکڕێت ئازادە لەوەی دەینێرێت بۆ عیراق یاخود بە وڵاتێکی دیکەی بفرۆشێت".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan