کوردستانی
بە تۆمەتی هەڕەشەکردن لە ژنان گەنجێک دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان/سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و هەڕەشەکردن لە ژنان.
لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان/سلێمانی هاتووە "رۆژی شەممە 18ی حوزەیرانی 2022 نووسینگەی چەمچەماڵی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان/سلێمانی تۆمەتبارێکی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانیان دەستگیر کرد بە ناوی (ئ .ع .خ) کە تەمەنی 21 ساڵە و دانیشتووی قەزای چەمچەماڵە".
ئاماژە بەوەکراوە "لەناو مۆبایلەکەیدا ژمارەیەکی زۆر وێنە و ڤیدیۆی نەشیاوی تێدابوو کە هەڕەشەی لە ئافرەتان پێکردووە لە ئەگەری رازی نەبوونی ئافرەتەکان بە داواکارییەکانی تۆمەتبارەکە پاش بەدواداچوونێکی مەیدانی ورد توانرا دەستگیر بکرێت و دەست بەسەر مۆبایلەکەیدا بگیرێت".
س.ر

بیروڕا