کوردستانی

بەهۆی نەبوونی بودجەوە پرۆژەیەکی گرنگ راگیراوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی نەبوونی بودجەوە پرۆژەیەکی گرنگ راگیراوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ماوەی چەندین ساڵە حکومەتی هەرێمی کوردستان نەیتوانییەوە پرۆژەیەکی گەشتیاری لەسەر بەنداوی باوەشاسوار لە قەزای کفری تەواو بکات، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سنوورەکەش دەڵێت "بەهۆی قەیرانی داراییەوە پرۆژەکە راگیراوە".

رەحیم کەریم، بەڕێوەبەری گەشتوگوازری کفری لەبارەی تەواونەکردنی پرۆژە گەشتیارییەکەی سەر بەنداوی باوەشاسوار بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو پرۆژەیە لە ساڵی 2013 بۆ 2014 دەستیپێکردووە، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە نەتوانراوە پرۆژەکە تەواوبکرێت تەنها لە 23%ی کاری پرۆژەکە تەواوبووە".

ئاماژەی بەوەکرد "چەندینجار داواکاریمان کردووە بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆژەکە، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە تاوەکو ئێستا نەتوانراوە دەست بە کارکردن بکرێتەوە لە پرۆژەکە".

بەڕێوەبەری گەشتوگوازری کفری ئەوەشی خستەڕوو "لە دەوری بەنداوی باوەشاسوار شوێن هەیە بۆ ئەنجامدانی پرۆژەی گەشتیاری باش، ئەگەر وەبەرهێنێکیش پرۆژەیەک جێبەجێ بکات لەوێ ئێمە پێمان خۆشە و هاوکاریش دەبین".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan