کوردستانی

بڕیارێک لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییان جێبەجێدەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیارێک لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییان جێبەجێدەکرێت
مەودا میدیا-

لەپێناو بەرژەوەندیی گشتیی و هەرزانبوونی نرخ حکومەتی هەرێمی کوردستان لێخۆشبوونی باج و رسوماتی سەر چەندین بابەتی سەرەکی خۆراک درێژکردەوە.

بەپێی نووسراوێکی بەرێوەبەرایەتیی گشتیی گومرگی هەرێمی کوردستان کە18ی حوزەیرانی 2022دەرچووە و تیایدا هاتووە"لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و هەرزانبوونی نرخی خواردەمەنییە سەرەکییەکان و کارپێکردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران کە لە 6ی 4ی 2022دەرچووە درێژ دەکرێتەوە و باج و رسووماتی سەر 14بابەت سفر دەکرێتەوە".

هەروەک لە نووسراوەکەدا ئاماژەی پێکراوە "بڕیارەکە گەیشتووتە هەموو گومرگەکان و لە ئەمڕۆوە جێبەجێدەکرێت".

خۆراکەکانیش ئەمانەن "ئارد، برنج، زەیتی گوڵەبەڕۆژە، زەیتی گەنمەشامی، رۆنی رووکی بەستوو، رۆنی حەیوانیی بەستوو، چای رەش، شەکر، پاقلەمەنیی وشک (نۆک، نیسک، پاقلە، لۆبیا، فاسۆلیا، ماش) و شیری منداڵان بە هەموو جۆرەکانییەوە".


س.ر
Qaiwan
Qaiwan