کوردستانی

ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی 38 تۆمەتباری راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی 38 تۆمەتباری راگەیاند
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی 38 تۆمەتباری راگەیاند کە سەرجەمیان رەگەزی نێرن و زۆربەیان بە تۆمەتی توونیژی دژی ژنان دەستگیرکراون.

ئەمڕۆ یەکشەممە 19ی حوزەیرانی 2022 بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "لەدرێژەی کارو چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی و رێنمایی سەرۆکی دەزگای ئاسایشی گشتی هەرێمی کوردستان، بەمەبەستی بەگژداچوونەوی تووندوتیژی دژ بە ژنان و رێگریکردن لەمەترسی پەرەسەندنی ئەم جۆرە تاوانانە، دۆزینەوەی بکەرانی تاوانەکان و دەستگیرکردنی تۆمەتباران، بە فەرمانی دادوەر بەپێی مادەی (2) لە یاسای خراپ بەکارهێنانی ئامێرە ئەلەکترۆنییەکان و تاوانی سۆشیال میدیا، لەدوای تۆمارکردنی 27 سکاڵا لەلایەن هاوڵاتییانەوە کە زۆربەیان لە رەگەزی (مێ) و تۆمارکردنی دوو سکاڵا وەک مافی گشتی توانرا لەماوەی پێنج مانگدا 38 تۆمەتبار دەستگیربكرێن كه‌ سەرجەمیان لە رەگەزی نێرن".

ئاسایشی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد "لەناو دەستگیرکراوەکاندا کەسانێکی تێدایە زیاتر لە تاوانێکی ئەنجامداوە، تۆمەتباران بە فەرمانی دادوەر دەستگیرکراون و رووبەڕووی یاساکراونەتەوە، هێزەکانیان هەموو رێکارێکی یاسایی دەگرنەبەر بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران و ئەو کەسانەی کە بەهەر شێوەیەک و لەژێر هەرناوێکدا بیانەوێت تاوانێک ئەنجام بدەن، بەتایبەتی ئەوانەی کە تووندوتیژی بەرانبەر بە ژنان ئەنجامدەدەن".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan