کوردستانی

بڵاوبوونەوەی پەتای کۆلێرا لە سلێمانی راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڵاوبوونەوەی پەتای کۆلێرا لە سلێمانی راگەیەندرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی باری لەناکاوی راگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد 10 حاڵەتی پەتای کۆلێرا لە سلێمانی تۆمارکراوە، پارێزگای سلێمانیش داوای کرد حکومەتی هەرێم بودجەیەکی تایبەت بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆلێرا دابین بکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە 19ی حوزەیرانی 2022 سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "پشکنینی ئەو کەسانەی تووشی پەتای سکچوون و رشانەوە بوون رەوانەی بەغدا کراوە دەرکەوتووە کۆلێرایە و 10 حاڵەت تۆمارکراوە".

هاوکات هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد "داواکاریین حکومەتی هەرێمی کوردستان بودجەیەک بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆلێرا تەرخان بکات، داواش لە هاوڵاتییان دەکەین خۆیان بپارێزن لە خواردنەوەی ئاوی پیس و خواردنی دەرەوە".

بەڕێوەبەری تەندروستی و پارێزگاری سلێمانی جەختیان لەوەکردەوە بە هاوکاری هاوڵاتییان دەتوانین دۆخەکە تێپەڕێنین و بەسەر کۆلێرادا سەرکەوین.

س.ر

Qaiwan
Qaiwan