کوردستانی

زیندانییەک بەهۆی پەتای سکچوون و رشانەوە گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


زیندانییەک بەهۆی پەتای سکچوون و رشانەوە گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە چاکسازیی گەورەی سلێمانی زیندانییەک بەهۆی تووشبوون بە پەتای سکچوون و رشانەوە گیانی لەدەستدا کە ماوەی چەند رۆژێک بوو تووشی پەتاکە ببوو.

یادگار ئیبراهیم، لێپرسراوی هێزی چاکسازیی گەورانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "زیندانییەک کە ماوەی چوار پێنج رۆژبوو بەهۆی تووشبوون بە پەتای سکچوون و رشانەوە لە نەخۆشخانە بوو دوێنێ لە نەخۆشخانە دەرچوو گەڕێندرایەوە زیندان، بەڵام نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 19ی حوزەیرانی 2022 دووبارە تەندروستیی تێکچووە و دوای رەوانەکردنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا".

ئاماژەی بەوەکرد "ئەو زیندانییەی گیانی لەدەستداوە ناوی (فەخرەدین عیزەدین محەمەد)ە لەدایکبووی ساڵی 1971 و خەڵکی گەرمیانە و بەپێی مادەی 421 دەستگیرکراوە و ماوەی 10 ساڵ حوکم بووە".

 لێپرسراوی هێزی چاکسازیی گەورانی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو "حاڵەتی دیکەی سکچوون و رشانەوە هەیە هەر زیندانییەک لای خۆمان چارەسەربکرێت چارەسەری دەکەین، هەر زیندانییەکیش چارەنەکرێت رەوانەی نەخۆشخانەی شار یان شۆڕشی دەکەین".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan