کوردستانی
دانیشتووانی تووەسپی گردبوونەوە و رێگەیەكی سەرەكییان داخست
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
دانیشتووانی گەڕەكی تووەسپی لە سلێمانی دژی رێگەنەدان بە تەواوكردنی خانووەكانیان گردبوونەوە، هەوڵاتییەکی دانیشتووی تووەسپی دەڵێت "ئەوەی دەیەوێت خانوو دروستبکات لێرە هەمووی فەقیر و هەژارە بۆ رێگریان لێدەکەن لە تەواوکردن و دروستکردنی خانووەکانیان".
ئیسماعیل ئەحمەد، هاوڵاتییەکی دانیشتووی گەڕەکی تووەسپییە بە مەودا میدیای راگەیاند "شارەوانی رێگرە لە بەردەم هاوڵاتییان خانووەکانیان تەواوبکەن، گردبوونەوەکەی ئێمە بەو ئامانجەیە رێگە بدرێت خانووەکانمان تەواوبکەین".
وتیشی "ئەوەی لێرە خانوودەکات فەقیر و هەژار و کرێکارە کە زۆربەیان کرێچین، بەڵام هێزە ئەمنییەکان و شارەوانیی سلێمانی رێگرە لەبەردەم تەواوکردنی خانووەکانمان".
ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ یەكشەممە هاوڵاتییانی نیشتەجێی تووەسپی و چەند هاوڵاتییەكی دیكە دژی تەواونەكردنی خانووەكانیان گردبوونەوە و رێگەی سەرەكی تووە سلێمانی -سلێمانییان داخست و داوا دەكەن رێگەیان پێبدرێت خانووەكانیان تەواوبكەن كە بەشێكی هاوڵاتییان هەیكەلیان دروستكردووە و داوا دەكەن رێگەیان پێبدرێت خانووەكەیان تەواوبكەن.
ر. ئ.

بیروڕا