کوردستانی
روونکردنەوەیەکی بەپەلە لەسەر مووچە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان رایگەیاند، بەهیچ شێوەیەك لە گفتوگۆكانی نێوان وەزارەت و لیژنەی سامانە سروشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان باسی پرسی مووچە نەكراوە.
وەزارەتی سامانە سروشتییەكان رایگەیاند، بەهیچ شێوەیەك لە گفتوگۆكانی نێوان وەزارەت و لیژنەی سامانە سروشتییەكان لە پەرلەمانی كوردستان باسی پرسی مووچە نەكراوە.
لە روونکردنەوەیەکدا وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایگەیاند "ئەمڕۆ رێكەوتی 19ی حوزەیران 2022 لە دیوانی وەزارەتی كارەبا كەمال محەمەد ساڵح وەزیری كارەبا و وەزیری سامانە سروشتییەكان بەوەكالەت لەگەڵ سەرۆك، جێگری سەرۆك و ئەندامانی لێژنەی سامانە سروشتییەكان كۆبووە و بەتێروتەسەلی باس لە هەنگاوەكانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان كرا كە بۆ كۆنترۆڵكردنی نرخی بەنزین و پاڵپشتی حكومەت گیراوەتەبەر، بەداخەوە بەناوی وەزیرەوە لە هەندێك بەیج و ئەكاونتی ساختەوە هەواڵێكی هەڵبەسێردرا و بڵاوكراوەتەوە كە دوورە لە راستییەوە"
ئاماژەی بەوەشکردووە "لەكاتێكدا لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان پاراستنی ئەمنیەت و مووچەی هاوڵاتییان و خزمەتگوزارییەكان لە ریزبەندی پێشەوەی بەرنامە و كارەكانی حكومەت دێت و دابینكردنی بەنزین و پاڵپشتیكردنی لەلایەن حكومەتەوە بەهیچ شێوەیەك پەیوەندیی بە مووچەوە نییە و لەسەر حسابی فەرمانبەرانی خۆشەویست بە هیچ شێوەیەك باسی پرسی مووچە نەكراوە و ناكرێت".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "وەزارەتی كارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان خاوەنی پەیجی فەرمی فەیسبووكی خۆیانن و بە فەرمی لەلایەن فەیسبووكەوە ناسێندراون و هەر هەواڵ و بۆچونێك بێچەوانەی ئەم دوو پەیجەوە بڵاوبكرێتەوە وەزارەت لێی بەرپرسیار نییە و تەنیا بۆ بەلارێدانەبردن سەرقاڵكردن و كۆكردنەوەی لایك و كۆمێنتە".
ر. ئ.
بیروڕا