کوردستانی
راپەڕین؛ شەش کەس بە تۆمەتی مامەڵەکردن بە مادەی هۆشبەر دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئاسایشی راپەڕین دەستگیرکردنی شەش کەسی بەتۆمەتی مامەڵەکردن بە مادەی هۆشبەر راگەیاند، هەروەها لەو هەڵمەتەدا دەستگیراوە بەسەر بڕێک مادەی هۆشبەر لـە جـۆری کـریستاڵ و هیرۆیین لەگەڵ کـەلوپەلی کێشان و بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر.

ئەمڕۆ یەکشەممە یاریدەدەرێتی ئاسـایشی حاجیاوا سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، هێزەکانیان بە هەماهەنگی و سوود وەرگرتن لە زانیاری و بەدواداچوونی بەشی مادەهۆشبەرەکانی بەڕێوبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین، توانیویانە شەش تۆمەتبار دەستگیربکەن.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئۆپراسیۆنێکدا شەوی 2022/6/15 باندێکی بەکارهێنەری مـادەی هۆشبەر دەستگیرکران کـە پێکهاتبوون لە پێنج پیاو و ژنێک لـە قــەزای حاجیاوا، تۆمەتباران بڕێک مادەی هۆشبەر لـە جـۆری کـریستاڵ و هیرۆینیان پێگیراوە لەگەڵ کـەلوپەلی کێشان و بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر لە جـۆری کـەمۆڵـە، سیم، نێرگەلە و ئامێرەکانی پەیوەندیکردن.
ئاسـایشی حاجیاوا ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە پـەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە تۆمەتبارن بەپێی مادەی (30) لە یاسـای مادە هـۆشـبەرەکـان و کـارتێکەرە عەقڵییەکان، لەئێستاشدا لە ژێر لێکۆڵینەوەدان بۆ بە ئەنجام گەیاندنی پەڕاوەکەیان و سزادانیان.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا