کوردستانی
وەزیرێکی حکومەتی هەرێم بەپەلە گەیشتە سلێمانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێم کوردستان بۆ چاودێریکردنی رەوشی بڵابوونەوەی پەتای سکچون، رشانەوە و کۆلێرا گەیشتە شاری سلێمانی.
بەمەبەستی بەدوداچوونی رێکارەکانی چارەسەری نەخۆشانی سکچوونی توند و کۆلێرا و گرتنەبەری رێکارەکانی کۆنتڕۆڵکردن و رێگەگرتن لە تەشەنەکردنی نەخۆشی کۆلێرا و بڕی زیاتر لە 10 تەن پێداویستی پزیشکی گەیاندرایە شاری سلێمانی.
هاوکات وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان چەند رێکارێ بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەتای سکچون، رشانەوە و کۆلێرا دەگرێتەبەر و داوای پێکھێنانی لیژنەی باڵا دەکات لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی رەوشەکە و جێبەجێکردنی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی.

بە مەبەستی رێگریکردنی لە پەتای سکچون، رشانە و کۆلێرا وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان دوو نووسراو ئاڕستەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار کرد.
ر. ئ.
بیروڕا