کوردستانی
بڕیارێکی نوێ زیاتر لە دوو ملیۆن کەس لێی سوودمەند دەبن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
نەوت و کانزاکانی سلێمانی رایگەیاند، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا لە بەرهەمی ناوخۆ رۆژانە 400 سەد هەزار لیتر بەنزینی نۆرماڵ بەنرخی 690 دینار بۆ پارێزگاکانی سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەکانی گەرمیان و راپەرین دابین بکات.

بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی نەوت و کانزاکانی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئەمڕۆ یەکشەممە 19ی حوزەیرانی 2022 بڕیاردا لە بەرهەمی ناوخۆ رۆژانە 400 سەد هەزار لیتر بەنزینی نۆرماڵ بەنرخی 690 دینار بۆ پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە، ئیدارەکانی گەرمیان و راپەرین دابین بکات.
باسی لەوەشکردووە، ئەو بەنزینەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم بۆ سلێمانی دابینی دەکات بەگوێرەی خشتەیەک بەسەر ویستگەکاندا دابەشدەکرێت.
پێنجشەممەی رابردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی راسپارد بۆ چارەسەركردنی گرفتی گرانبوونی بەنزین و کۆنترۆڵکردنی نرخ، زیاتر لە یەک ملیۆن لیتر بەنزین دەگاتە هەردوو پارێزگای سلێمانی، هەڵەبجە، ئیداره سەربەخۆكانی گەرمیان و راپەڕین.
ر. ئ.
ر. ئ.
بیروڕا