کوردستانی
بڕیارێکی نوێ لەبارەی دابەشکردنی بەنزینە 800 دینارییەکەوە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەرێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی رایگەیاند، پرۆسەی دابەشکردنی بەنزین بەشێوازی تاک و جووت نامێنێت و شۆفێران دەتوانن بەنزینی 800 دیناری وەربگرن لەو ویستگانەی بۆیان دیاریکراوە.

لە راگەیەندراوێکدا بەرێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی سلێمانی ئاماژە بەوەدەکات، لە ئەمڕۆوە پرۆسەی دابەشکردنی بەنزین بەشێوازی تاک و جووت نامێنێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، سەرجەم شۆفێران دەتوانن لەو ویستگانەی بۆیان دیاریکراوە بەنزینی 800 دیناری وەربگرن.
رۆژی پێنجشەممەی رابردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایگەیاند، دوای ئەوەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی راسپارد بۆ چارەسەركردنی گرفتی گرانبوونی بەنزین و کۆنترۆڵکردنی نرخ، زیاتر لە یەک ملیۆن لیتر بەنزین دەگاتە هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیداره سەربەخۆكانی گەرمیان و راپەڕین.
ر. ئ.

بیروڕا