کوردستانی

لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی هاوڵاتییان درێژكرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


لێخۆشبوونی 15%ی قەرزی هاوڵاتییان درێژكرایەوە
مەودا میدیا-

حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕیاریدا لێخۆشبوونی بەشێک لە قەرزەکانی شارەوانی، ئاو، شوێنەوار و گەشتوگوزار بۆ سێ مانگ درێژ بکرێتەوە.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕیاری لێخۆشبوونی رێژەی 15%ی قەرزەكانی بواری شارەوانی، گەشتوگوزار، ئاو، شوێنەوار بۆ ماوەی سێ مانگ كە لەمڕۆوە دەستپێدەكات و تاوەكو 20/9/2022 درێژ كرایەوە و هاوڵاتییانیش دەتوانن هەر ئێستا مامەڵەی سوودمەندبوون جێبەجێ بكەن.

لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران كە بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە 15ی حوەزیرانی 2022 بەڕێوەچوو، لەبەر بەرژەوەندیی گشتیی هاوڵاتییان بڕیاردرا بە درێژكردنەوەی بڕیاری لێخشبوونی قەرزەكانی حكومەت، بە مەرجێك هاوڵاتییان لە ماوەی سێ مانگدا قەرزەكان بۆ حكومەت بگەڕێننەوە.

بەگوێرەی فەرمانێكی ئەنجومەنی وەزیران كە واژووی مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی لەسەرە، بڕیارەكەی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران پەسەندكراوە بۆ درێژكردنەوەی لێخۆشبوونی قەرزەكانی حكومەت، بەشێكی ئەو بڕیارە پەیوەندی بە قەرزەكانی گەشتوگوزار، شارەوانی، ئاو و شوێنەوار هەیە و لە رێككەوتی 20/6/2022 دەستپێدەكات و تاوەكو 20/9/2022 كاری پێدەكرێت، ئەم وادەیەش دوا دەرفەت دەبێت بۆ سوودوەرگرتن لەم ئاسانكارییەی حكومەت و جارێكی دیكە درێژ ناكرێتەوە.

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan