کوردستانی
800 ملیۆن دینار بۆ کۆنتڕۆڵکردنی سکچون لە سلێمانی تەرخاندەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی حکومەتی هەرێم بڕیاریدا بە خەرجکردنی بڕی 800 ملیۆن دینار وەک بودجەی فریاگوزاریی خێرا بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشیyەکانی سکچون و کۆلێرا لە پارێزگای سلێمانی.

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندیدا بە خەرجکردنی بڕی 800 ملیۆن دینار وەکو بودجەی فریاگوزاریی خێرا بۆ کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشیەکانی سکچون و کۆلێرا لە پارێزگای سلێمانی".
ئاماژەی بەوەشکردووە "هەروەها وەزیری تەندروستی راسپارد بۆ بەدواداچوونی رەوشی تەندروستی و ئامادەیی و پالپشتیکردنی هەر پێوستییەک بۆ رێگریگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆلێرا".
پەتای سکچون و رشانەوە بە شێوەیەکی فراوان لە شاری سلێمانی بڵابووەتەوە و بە وتەی بەرپرسانی تەندروستی تەنها لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا لەسەنتەری شاری سلێمانی 635 حاڵەتی تووشبوون بەنەخۆشی سكچون و رشانەوە لە نەخۆشخانەكانی سلێمانی داخڵ كراون، خۆشبەختانە لە نەخۆشخانەكان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و زۆرینەیان نەخۆشخانەیان جێ هێشتووە.

ر. ئ.
بیروڕا