کوردستانی

بەدواداچوون بۆ کوالێتی بەنزینە 800 دینارییەکە دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەدواداچوون بۆ کوالێتی بەنزینە 800 دینارییەکە دەکرێت
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف 

دابەشکردنی بەنزینی 800 دیناری بەردەوامە و هاوڵاتییانیش رەخنەیان لە کوالێتی بەنزینەکە هەیە، سەرۆکی لیژنەی وزە و پیشەسازیی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش دەڵێت "دەستمان بە لێکۆڵینەوە و چاودێریکردنی کوالێتی بەنزینەکە کردووە".

کەریم عەلی، سەرۆکی لیژنەی وزە و پیشەسازیی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە لیدوانێکدا بە مەودا میدیای راگەیاند "دوای بڵابوونەوەی چەند گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لەسەر خراپی کوالێتی بەنزینە 800 دینارییەکە و گلەیی و ترسی هاوڵاتییان لە کوالێتییەکەی دەستمان بە بەدواداچون و لێکۆڵینەوە کردووە لەسەر ئەو بابەتە".

ئاماژەی بەوەشکرد "لەگەڵ نەوت و کانزاکانی سلێمانی قسەمانکردووە و تەواوی ئەو پشکنینانەی بۆ کوالێتی بەنزینەکە کردوویانە پۆزەتیڤ دەرچووە و کوالێتی باشە و بێکێشەیە، بەڵام نازانرێت هۆکاری ئەوە چییە کە ئاوا قوڵپدەدات"، وتیشی "بەردەوام دەبین لە بەدواداچوون تا کێشەکە چارەسەر دەبێت".

دووپاتیشیکردەوە "هەر ئەمڕۆ بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی سوتەمەنی گەرمیان و سلێمانی هەڵمەتێکی پشکنین بۆ بەنزینخانەکانی سلێمانی و گەرمیان دەستپێدەکەین".

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan