کوردستانی

پرۆژە یاسای نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان هەمواردەکرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پرۆژە یاسای نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان هەمواردەکرێتەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بڕیارە پەرلەمانی کوردستان رۆژی چوارشەممە کۆبێتەوە و چەند تەوەرێکی گرنگ تاوتوێ بکات و خوێندنەوە بۆ چەند پرۆژە یاسایەک بکات یەکێک لەو پرۆژە یاسایانەش هەموارکردنەوەی پرۆژە یاسای هەمواری یەكەمی یاسای نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستانە.

سامان ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "رۆژی چوارشەممە 22ی حوزەیرانی 2022 پەرلەمانی کوردستان کاتژمێر 10:00ی بەیانی دانیشتنی ژماره‌ (7)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی چوارەم له ‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ئەنجام دەدات".

بەڕێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، کارنامەی کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە لەم خاڵانەی خوارەوە پێکدێت:

یەكەم:
خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازە یاسای (بەركاركردنی یاسای فیدراڵی واژۆی ئەلكترۆنی و مامەڵەی ئەلیكترۆنییەكان ژمارە (78)ی ساڵی 2012 لە هەرێمی كوردستان ـ عیراق)، به‌پێی حوكمی ماده‌كانی (87، 88، 89، 97) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

دووەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ ئەم پرۆژە یاسایانەی خوارەوە، پشت بەستن بە حوكمی بڕگەی (دووەم)ی مادەی (78) و بڕگەی (یەكەم)ی مادەی (83) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.

1- پرۆژە یاسای هەمواری یەكەمی یاسای پاراستن و چاككردنی ژینگە لە هەرێمی كوردستان ـ عیراق ژمارە (8)ی ساڵی 2008.
2- پرۆژە یاسای هەمواری یەكەمی یاسای نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان ـ عیراق ژمارە (22)ی ساڵی 2007.

سێیەم:
دەنگدان لەسەر ئەم پێشنیازە و پڕۆژە یاسایانەی خوارەوە به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (90، 91، 93، 96) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:

1- پێشنیازە یاسای (هەمواری جێبەجێكردنی یاسای چاودێری نەوجەوانانی ژمارە (76)ی ساڵی 1983).
2- پرۆژە یاسای (دەستەی متمانە بەخشین بە دامەزراوەكان و پڕۆگرامەكانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی كوردستان ـ عیراق).
3- پرۆژە یاسای (وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە هەرێمی كوردستان ـ عیراق).
4- پرۆژە یاسای (بەركاركردنی یاسای گرتنی مایەی قاچاغ و قەدەغەكراوی ئاڵوگۆركردن لە بازارە نێوخۆییەكانی ژمارە (18)ی ساڵی 2008ی هەمواركراوی عیراقی فیدراڵ.

چوارەم:
خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازە یاسای (گەشتوگوزار لە هەرێمی كوردستان ـ عیراق)، به‌پێی حوكمی ماده‌كانی (87، 88، 89، 97) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

پێنجەم: خستنه‌ڕوو و گفتوگۆكردنی ڕاپۆرتی لیژنەی (ئاوەدانكردنەوە و وەبەرهێنان)‌ سه‌باره‌ت به‌ (هۆكاری وەستاندنی پڕۆژەكانی ڕێگاوبان و تەواونەكردنی یەكەكانی نیشتەجێبوون لەوادەی یاسایی دیاریكراوی خۆیاندا) بە ئامادەبوونی بەڕێز وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، بەپێی حوكمی بڕگەی (یەكەم)ی مادەی (66) لە پەیڕەوەی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.

شەشەم: دەست لەكاركێشانەوەی ئەندامی پەرلەمان (كاروان عەبدولڕەحمان) لە ئەندامییەتی لیژنەی (پەیوەندییەكان و رەوەندی كوردستانی)، و (سەروان محەمەد عەلی) لە ئەندامییەتی لیژنەی ( كاروباری پەرلەمان و سكاڵا)ی پەرلەمانی كوردستان ـ عیراق.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan