کوردستانی
خۆڵبارین دەستپێدەکات و پلەکانی گەرما دادەبەزێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
لە سبەینێوە شەپۆلێکی خۆڵبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە شارەزایەکی بواری کەشناسیش دەڵێت "خۆڵبارینەکە بۆماوەی 48 کاتژمێر بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرماش دادەبەزێت".
پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای بواری کەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند "لە سبەینێ سێشەممە 21ی حوزەیرانی 2022 لەکاتەکانی دوانیوەڕۆ یان شەو شەپۆلێکی خۆڵبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، خۆڵبارینەکە لە ناوچەکانی گەرمیان و کەرکوک و بەشێک لە هەولێر و سلێمانی چڕدەبێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "خۆڵبارینەکە لە ناوچەکانی دیکە لاواز بۆ مامناوەند دەبێت، خۆڵبارینەکە بۆماوەی 48 کاتژمێر بەردەوام دەبێت و دواتر خۆڵبارینەکە بەرەو لاوازی دەچێت، بەڵام ئەگەری هەیە لە هەندێک ناوچە بەهۆی خێرایی باوە کاریگەریی خۆڵبارینەکە هەر بمێنێتەوە".
لەبارەی دابەزینی پلەکانی گەرماوە ئەو شارەزای کەشناسە وتی "خۆڵبارین بەهۆی دابەزینی بارستە هەوا ساردەکانی بۆسەر ناوچەکامان روودەدات، بۆیە کاتێک خۆڵبارین دەبێت کەشوهەوا فێنک دەبێت، لە سبەینێوە پلەکانی گەرما 2 بۆ 3 پلە دادەبەزێت، هەروەها لە 22 تاوەکو 24 حوزەیرانی 2022 کەشێکی فێنک ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما 6 بۆ 7 پلە دادەبەزێت".
س.ر

بیروڕا