کوردستانی

دوای چوار رۆژ لە خنکانی تەرمی گەنجێک دۆزرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوای چوار رۆژ لە خنکانی تەرمی گەنجێک دۆزرایەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی سۆران رایدەگەیەنێت تەرمی ئەو گەنجەیان دۆزیوەتەوە کە چوار رۆژ پێش ئێستا لە رووباری گەلی عەلی بەگ خنکا  لەکاتی مەلەکردندا.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "ئەمڕۆ دووشەممه 20ی حوزەیرانی 2022 دواى چوار رۆژ گەران و پشكنين بە درێژايی رووبارى گەلى عەلى بەگ تيمەكانمان له مەلەوانى سەر به بەرێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی سۆران به ئامادەبوونی بەرێوەبەری بەشی هونەری بەرێوەبەرایەتیمان بە هاوكارى كەسوكارى توانرا تەرمى هاوڵاتى (مستەفا رزگار شێخ محەمەد) به دوورى دوو كيلومەتر له شوێنى خنكانى له رووبارى گەلى عەلى بەگ بدۆزنەوه".

ئەوەش هاتووە "رۆژى هەينى رێكەوتى 17ی حوزەیرانی 2022 دوو گەنجى پارێزگاى هەولێر به ناوى (ئیبراهیم شێرزاد رەشيد) تەمەن 21 ساڵ و (مستەفا رزگار شێخ محەمەد) تەمەن 19 ساڵ لەکاتى مەلەوانیكردن له رووبارى گەلى عەلى بەگ دووچارى خنكان هاتن، هەمان رۆژ كەمتر له كاتژمێرێك توانرا تەرمى ئیبراهیم له لايەن تيمەكانمان لە مەلەوانى بدۆزنەوە تەرمى دووەم مايەوه تاوەكو ئەمرۆ توانرا تەرمی دووەمیش بەناوی مستەفا بدۆزينەوه و رەوانەى پزيشكى دادى سۆرانمان كرد".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan