کوردستانی
هەواڵێکی خۆش بۆ شۆفێران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت لەماوەی 48 کاتژمێری داهاتوو بەنزینی 690 دیناری دەگاتە سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و راپەڕین، ئاماژە بەوەشدەکات دەبوو زووتر ئەمە بکرایە.
کاروان گەزنەیی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "دوێنێ ئاماژەمان بۆ ئەوەکرد کە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، بەڵێنیدا بەنزین بنێردرێت بۆ سلێمانی و هەڵەبجە، لەماوەی 48 کاتژمێری داهاتوو بڕیارەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردن".
ئاماژەی بەوەکرد "هەرچەندە زۆر دووبارەمان کردەوە و بەردەوام لە هەوڵدابووین دەبوو زۆر زووتر ئەمە بکرایە هێشتاش ئەولەویەت تەنها ئەوە نییە، بەڵکو بەنزینی کوالێتی باش و نرخێکی گونجاوترە، چونکە نابێ ئەو نرخەی ئێستا جێگیربکرێت".
س.ر

بیروڕا