کوردستانی
فرۆشتنی سەوزە لە بازاڕەکان قەدەغەدەکرێت یاخود نا؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بڵاوبوونەوەی پەتای کۆلێرا لە شاری سلێمانی وایکرد تەندروستی و قایمقامییەتی سلێمانی بڕیاربدەن بە قەدەغەکردنی سەوزە لە چێشتخانەکان و لابردنی کێڵگەکانی سەوزە، نوێنەری ژووری بازرگانی لە عەلوەی سلێمانیش رایدەگەیەنێت فرۆشتنی سەوزەکان بە تەواوی قەدەغەنەکراوە.
عەتا محەمەد، نوێنەری ژووری بازرگانی لە عەلوەی سلێمانی لەبارەی قەدەغەکردنی فرۆشتنی سەوزە بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆلێراوە بە مەودا میدیای راگەیاند "فرۆشتنی سەوزەکان بە تەواوی قەدەغەنەکراوە، چونکە پشکنینەکان کراوە و چاوەڕێی ئەنجامی پشکنینەکان دەکرێت بۆ قەدەغەکردنی فرۆشتنی سەوزە، بۆئەوەی بزانرێت هۆکارە بۆ بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆلێرا".
ئاماژەی بەوەکرد "کڕینی سەوزە کەمبووەتەوە و ئەو کەسانەی سەوزە دەفرۆشن تووشی زیانبوون، بۆیە ئەو سەوزە فرۆشانە و ئەوانەی کێڵگەی سەوزەیان هەیە داوای قەرەبوودەکەنەوە".
نوێنەری ژووری بازرگانی لە عەلوەی سلێمانی وتی "لیژنەکانی قایمقامییەت زۆر بەچڕی دەگەڕێن و پشکنین دەکەن، بڕیاریشە لیژنەیەکی تەندروستیی سلێمانی بێتە عەلوەی سلێمانی بۆ پشکنین، هەروەها لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی کشتوکاڵیش لە عەلوەدا هەیە بۆ چاودێری".
س.ر

بیروڕا