وەرزش
مان یونایتد یاریزانێکی بەرشەلۆنەی دەوێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سەباح خضر
یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی یاریزانی هۆڵەندی و یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دی یونگی کردۆتە ئامانج.
ئەو پێشنیارەی مان یونایتد لە رۆژی دووشەممە هاتۆتە ئاراوە کە بڕی ٧٠ ملیۆن یۆرۆیە، لەگەڵ ١٠ ملیۆن یۆرۆ زیادکراوە.
فابریزیۆ رۆمانۆ پسپۆڕی گواستنەوەی یاریزانان و راهێنەرانی ئەوروپا لە ئەکاونتی تویتەرەکەیدا نووسیویەتی: مانچستەر یونایتد هێشتا ئۆفەرێکی نوێی نەداوە بۆ واژۆکردنی دی جۆنگ.
لەلایەکی دیکەشەوە پێشنیارە نوێیەکە بەم نزیکانە ئامادە دەبێت و دانوستانەکانی نێوان ئەو دوو یانەیە لە قۆناغی سەرەکیدان.
رۆمانۆ گەیشتۆتە ئەنجام هەموو تەرکیزەکانی بەڕێوەبردن ئێستا لەسەر مامەڵەی دی یونگە و یانەی مان یونایتد دەیەوێت ئەو یاریزانە پەلکیش بکات.

بیروڕا