کوردستانی

لە تەندروستیی سلێمانییەوە بۆ هاوڵاتییان

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە تەندروستیی سلێمانییەوە بۆ هاوڵاتییان
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی داوا لە هاوڵاتییان دەکات بۆ خۆپاراستن لە پەتای سکچوون و رشانەوە، تکایە ئەم رێنماییانە جێبەجێبکەن:

- بە بەردەوامی دەستەکانت بە سابوونی شل بشۆ بەتایبەت، پێش نان خواردن و ئامادەکردنی خواردن، شیرپێدانی منداڵ، ئامادەکردنی شیر و خواردن بۆ منداڵ، بەکارهێنانی دەرمان و هەڵسوکەوت لەگەڵ نەخۆش، پاش چوونە تەوالێت، ناخواردن و هەڵسوکەوت لەگەڵ نەخۆش و پاککردنەوەی منداڵ.

- تانکی ئاوی خواردنەوەی ماڵەکانتان بەبەردەوامی پاکبکەنەوە، بەلایەنی کەمەوە شەش مانگ جارێک، پێویستە بەشێوەیەکی بەردەوام سەری داپۆشرابێت. 

- سەوزە و میوە زۆر بەباشی بشۆنەوە بە مادەی پەرمەنگەناتی پۆتاسیۆم یان خوێ یان هەر پاکژکەرەوەیەکی دیکە پاشان ئاوێکی زۆری پێدابکەن.

- خواردنی سەر عەرەبانە و دەستگیڕەکان مەخۆن.

- دڵنیابن لە سەرچاوەی ئاوی خواردنەوە و تەنها ئاوی بەلوعە بخۆنەوە، ئەگەر نەبوو ئاوی بوتڵکراوی کارگەکان، ئەگەر ئاوی بیربوو ئەوە بە باشی بیکوڵێنن.





ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan