کوردستانی

کارەکانی ئازادکردنی پێنج دەستگیرکراوی دیکەی بادینان دەستیپێکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


کارەکانی ئازادکردنی پێنج دەستگیرکراوی دیکەی بادینان دەستیپێکرد
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

سەرۆکی تیمی پارێزەرانی کەیسی دەستگیرکراوانی بادینان رایگەیاند، لەئێسدا دەستیان بە هەوڵەکانیان کردووە بۆ ئازادکردنى پێنج چالاکوانە سزادراوەکەى شیلادزێ.

لە لێدوانێکی تایبەتدا بەشدار حەسەن، سەرۆکی تیمى پارێزەرانى دەستگیرکراوانى بادینان بە مەودا میدیای راگەیاند "بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ کەیسی چالاکوانانی سزادراوی شیلادزێ، کە تائێستا ئاسایش رەوانەی چاکسازی گەورانی هەولێری نەکردوون، لەگەڵ پارێزەران رەمەزان ئەرتیسی و کارزان دزەیی، سەردانی سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤمان کرد".

بەشدار حەسەن ئاماژە بەوەش دەکات "سەردانەکەمان بۆ ئەوەبوو تا لەڕێگەی ئەوەوە پەیوەندی بە لایەیەنی پەیوەندار بکرێت لە ئاسایش بۆ ئەوەی هەر پێنچ چالاکوانی سزادراو (نێچیر بەدیع، یوسف شەریف، مەحمود ناجی، کۆڤان طارق و ئەحمەد یوسف) رەوانەی چاکسازی بکرێن"، وتیشی "دوای بریاری سزادانیان هێشتنەوە و راگرتنیان لە ئاسایش سەرپێچی یاسایە.

سەرۆکی تیمی پارێزەرانی کەیسی دەستگیرکراوانی بادینان دەشڵێت "سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، بەڵێنیداوە کە بەدواداچوونی جدی بکات بۆ ئەم بابەتە".

باسی لەوەشکرد "وەک تیمی پارێزەرانی بەرگریکار لە چالاکوان و رۆژنامەنووسانی بادینان رێکارەکانی ( افراج شرطی )یان دەست پێکردووە بۆ ئازاد کردنی هەر پێنچ چالاکوانی شیلادزێ، بەڵام تا ئاسایش رەوانەی چاکسازیان نەکات رێکارەکانی ئازاد کردنیان دەوەستێت هەروەک ئێستا وەستاوە".
Qaiwan
Qaiwan