کوردستانی
13 خزمەتگوزاری پێشکەش بە حاجیانی هەرێم دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
حەج و عومرەى کوردستان رایگەیاند، ئەو حاجیانەی هەرێمی کوردستان کە سەردانی شاری مەککەیان کردوە 13 خزمەتگوزارییان بۆ دابین دەکرێت لەوانەش شوێنی مانەوە، سێ ژەم خواردن و شوێنی نان خواردن و دابینکردنی پاسی بەردەوام بەشێوەی 24 کاتژمێری بۆ گواستنەوەی حاجیان بۆ حەرەمی مەکە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەى کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردووە، ئەو حاجیانەی هەرێمی کوردستان کە سەردانی شاری مەکەیان کردووە شوێنی مانەوە لە هۆتێل، دابینکردنی سێ ژەم خواردن و شوێنی نان خواردن و نورێنگەی پزیشکی بۆ پیاوان و ئافرەتان دابینکراوە.
باسی لەوەشکردووە، مزگەوت بۆ پیاوان و ئافرەتان رێکخراوە کە لەلایەن مورشیدی ئایینەوە رۆژانە نوێژی تێدا دەکرێت، هەروەها پاسی هاتوچۆ دابینکراوە کە پاسەکان مۆدێل 2021 و 24 کاتژمێر لە بەردەم ئۆتێلی حاجیان وەستاون بۆ گواستنەوەی حاجیان بۆ حەرەم و گەڕانەوەیان.
ئەو خزمەتگوزاریانەی پێشکەشی حاجیان دەکرێت:
1- شوێنی حەوانەی حاجیان لە ئۆتێلێکی زۆر باش.
2- دابینکردنی سێ ژەم خواردن و شوێنی نان خواردنی حاجیان کە بەیەکجار شوێنی نزیکەی 800 بۆ 1000 حاجی دەبێت بۆ پیاوان و ئافرەتان بە جیا.
3- نورێنگەی پزیشکی بۆ پیاوان و ئافرەتان بە جیا و دابینکردنی دەرمانی کوالیتی بەرز بۆ حاجیان.
4- شوێنی چاوەڕوانی بۆ پیاوان و ئافرەتان.
5- رێکخستنی مزگەوت بۆ پیاوان و ئافرەتان کە لەلایەن مورشیدی ئایینەوە رۆژانە نوێژی تێدا دەکرێت.
6- شوێنی جلشۆرین بۆ حاجیان.
7- دابینکردنی ئاوی سارد و چای بە بەردەوامی لە پێشوازی ئۆتێل 24 کاتژمێر بۆ حاجیان.
8- لیژنەی فەتوا کە بەبەردەوامی پێشوازی لە حاجیان دەکات بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارە شەرعییەکان.
9- کارگێری حاجیان بە مەبەستی رێکخستنی کاروباری حاجیان.
10- پاسی هاتوچۆ کە پاسەکان مۆدێل 2021 و 24 کاتژمێر لە بەردەم ئۆتێلی حاجیان وەستاون بۆ گواستنەوەی حاجیان بۆ حەرەم و گەڕانەوەیان.
11- مورشیدی ئایینی بۆ رێنمایکردنی حاجیان بەمەبەستی جێبەجێکردنی ئەرکە ئایینەکانیان.
12- دابینکردنی خزمەتگوازی 24 کاتژمێری بۆ ناو ئۆتێلی حاجیان.
13- دابینکردنی دوو ئۆتۆمبیلی فریاگوزاری 24 کاتژمێر لە بەردەم ئۆتێلی حاجیان لە ئەگەری هەبوونی هەر حاڵەتێکی نەخۆشی لەناکاو بە مەبەستی گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانەکانی سعودیە.
ر. ئ.

بیروڕا