کوردستانی

هەپەگە كوژرانی 36 سەربازی دیكەی توركیای راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەپەگە كوژرانی  36 سەربازی دیكەی توركیای راگەیاند
مەودا میدیا-

لە دوو راگەیەندراوی جیادا پەکەکە و سوپای تورکیا نوێترین ئاماری شەڕی نێوانیان لە ھەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی ھێزەکانی پاراستنی گەل– ھەپەگە رایگەیاند، لە ھێرشەکانیاندا بۆ سەر سوپای تورکیا لە ھەرێمی کوردستان، 36 سەربازی تورکیا کوژراون و سێ سەربازی دیکەش بریندار بوون و فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیشیان خستووەتە خوارەوە.

لەلایەکی دیکەوە بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە ھێرشێکیاندا بۆ سەر گەریلاکانی پەکەکە، پێنج گەریلا گیانیان لەدەستداوە.

ئەوە لەکاتێکدایە تورکیا لە بەرەبەیانی 18ی نیسانی ئەمساڵەوە دەستی بە ئۆپراسیۆنی (چڕنووک-قوفڵ) کردووە و بە پێی راگەیەندراوی وەزارەتی بەرگریی تورکیاش ئامانجیان لەم ئۆپراسیۆنە دروستکردنی بنکەی سەربازیی و سنووردارکردنی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی پەکەکەیە لە مەتینا و زاپ و ئاڤاشین. 

ر. ئ.

Qaiwan
Qaiwan