کوردستانی

دەستبەسەر تراكتۆرێكی دزراودا گیرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەستبەسەر تراكتۆرێكی دزراودا گیرا
مەودا میدیا-

پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ئاغجەلەری سەربەبەشی پۆلیسی چەمچەماڵ دەستیان بەسەر تراكتۆرێكدا گرت كە دزرابوو.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك لە رۆژی 15/2/2022 سكاڵای لەبنكەی پۆلیسی عەربەت تۆماركرد كە لە نزیك بازگەی عەربەت تراكتۆرەكەی دزراوە، ھێزەکانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و سەرجەم بنكەكان ئاگاداركرایەوە لە سكاڵای تۆماركراو.

باسی لەوەشکردووە، دوای لێكۆڵینەوەكان و بەدواداچوونەكان سەرەنجام توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی ئاغجەلەری سەربەبەشی پۆلیسی چەمچەماڵ تراكتۆرەكە بدۆزرێتەوەو دەستیبەسەردا بگیرێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، دوای تەواوكردنی رێكارەیاساییەكانیش تراكتۆرەكە بۆ خاوەنەكەی دەگەڕێندرێتەوە.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan