کوردستانی
ئەنجومەنی وەزیران لەسەر بە ئەلیکترۆنی کردنی مووچە کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیارى بە ئەلیکترۆنیکردنى مووچە لە ئەنجومەنی وەزیرانە و جێبەجێکردنى پێویستى بە رەزامەندییە، لیژنەى داراییش پیشنیازدەکات ھەموو بانکەکان بە ئەلیکترۆنی بکرێن و مووچە بە ئاسانترین شێوە دابەشبکرێت.
بڕیارى بە ئەلیکترۆنیکردنى مووچە لە ئەنجومەنی وەزیرانە و جێبەجێکردنى پێویستى بە رەزامەندییە، لیژنەى داراییش پیشنیازدەکات ھەموو بانکەکان بە ئەلیکترۆنی بکرێن و مووچە بە ئاسانترین شێوە دابەشبکرێت.
سەرچاوەیەک بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیاندووە "حکومەت سەرقاڵە لەڕێگەی فەرمانگەی تەکنەلۆژیا و زانیارییەوە مووچە لەڕێگەی کارتی ئەلکترۆنییەوە دابەش بکات و قەیرانی فەنیی دابەشکردنی مووچە نەمێنێت، چونکە یەکێک لە قەیرانەکان، دابەشکردنی فەنیی مووچەیە، بەڵام بەو جۆرە مووچەخۆران دەتوانن لە ھەر بانکێک کە بیانەوێت مووچە وەربگرن و بەم جۆرە ئەو کێشەیە چارەسەر دەبێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە "جگە لەوەش، مووچە دێتە سەر حیسابەکەی و ھەرکاتێک بیەوێت دەتوانێت مووچەکەی وەربگرێت، بۆیە ھەنگاوی بۆ نراوە و لە ساڵی 2014ەوە لەگەڵ کۆمپانیایەک رێککەوتوون کە سۆفتوێرەکەی لێ بکڕین، بەڵام قەیرانی دارایی بەسەردا ھات و ئێستا دووبارە بڕیارە لەگەڵ کۆمپانیایەک بگەنە رێککەوتن و گرێبەست بکەن بۆ ئەوەی ئەو کارە جێبەجێ بکرێت".
بەوتەى سەرچاوەکە، بڕیارەکە ئێستا لە ئەنجومەنی وەزیرانە و تەنھا ماوە ئەنجومەن رەزامەندیی لەسەر بدات و بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت، چونکە پێویستی بە بودجە ھەیە و جێبەجێکردنی ئەوکارە بە شێوەی مانگانەیە.
لاى خۆیەوە، سەرۆکی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان، وتویەتی "ئێمەش لە پەرلەمان ماوەیەکە سەرقاڵین میکانیزمێک بدۆزینەوە و ئامادەمان کردووە و کۆمەڵێک راسپاردە و پێشنیازی تێدایە بۆ حکومەت و وەزارەتی دارایی حکومەتیش خەریکی دۆزینەوەی میکانیزمێکە".
زیاد جەبار باسی لەوەشکردووە "پێشنیازمان کردووە ھەموو بانکەکان بە ئەلکترۆنی بکرێن و مووچە بە ئاسانترین شێوە دابەشبکرێت و ھەنگاویش بنرێت ھەم وەرگرتنی مووچە و ھەم بانکەکان بە ئەلکترۆنی بکرێن و لە داھاتوودا بەرەو ئەوە بڕۆین سیستەمی بانکیمان ھەبێت".
ر. ئ.
بیروڕا


